کێشە لە کام جۆری نەوتە؟

بەردەم دوکانەکانی چاککردنەوەی زۆپا بەرناکەوێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەردەم هەر دوکانێکی چاککردنەوەی زۆپا پڕیەتی لەو زۆپایانەی دانراون بۆ چاککردنەوە، وەستایەکی چاککردنەوەی زۆپا دەڵێت خەتای نەوتەکەیە چەورە، بەڵام بەڕێوەری بەرهەمە نەوتییەکان دەڵێت، ئەو نەوتەی دابەشکراوە کێشەی نییە.

رێباز ساڵح وەستای چاکردنەوەی زۆپایە لە سلێمانی بە 964ی وت، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی سەردانیان دەکەن بۆ چاککردنەوەی زۆپاکانیان، بەهۆی ئەو نەوتەی حکومەت دابەشیکردووە، چونکە نەوتەکە کوالێتی باش نییە و چەورە.

ئەوەشی وت، ئەو نەوتە حکومیە پڵیتەکان دەسوتێنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی غاز دروست بکات، پێویستە هاوڵاتی پڵیتەکەی بگۆڕێت، هەندێ جاریش کێشە لە هیلاکی کەللەی زۆپاکەیە”.

بۆ ئەو جۆرە نەوتە پڵیتەی ئەزبێز نابێت لەبەرئەوەی چەوریەکەی دەبێتە هۆی رەق بوونی، پێویستە پڵیتەی دەزوو دابنرێت و هەفتانە پاک بکرێتەوە، نرخی پلێتی دەزوو دوو هەزار دینارە و ئەزبێز بە چوار هەزار دینارە.

لەسەر ئەم بابەتە دلێر زەینەدین لێپرسراوی بەرهەمە نەوتییەکان بە 964ی وت، ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا نەوتێکی کوالێتی بەرزە لەسەر ئاستی عێراق و لە پاڵاوگەی دوکانەوە دێت، بە سێ فلتەردا تێدەپەڕێت و پاشان دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، تا ئێستا هیچ هاوڵاتیەک سکاڵای نەبوە لەسەر ئەو نەوتەی دابەشکراوە”.

وتیشی، “پشکنینمان بۆ چەند جۆرێکی نەوتی بازرگانی کردووە، کوالێتیان زۆر خراپ بووە و نەوت نەبوون، هاوڵاتی ئەوانەی تێکردووە بۆیە زۆپاکەیان کێشەی بۆ دروست دەبێت”.

بۆچی دابەشکردنی نەوت و بەنزین لەنێوان شارەکان جیاوازی...

بۆچی دابەشکردنی نەوت و بەنزین لەنێوان شارەکان جیاوازیان هەیە؟