شەش مادەیە

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجینەکانی سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

بەشەخۆراکی مانگی یەک گەیشتە گەنجەینەکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی هیوادارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت.

ئەو مادە خۆراکیانەی گەیشتوونەتە گەنجینەکانی سلێمانی بریتین لە؛ شەکر، برنج، رۆن، دۆشاو و پاقلەمەنییەکانی وەک نیسک و لەتکەنۆک.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو 10 بەشە خۆراک دابەش کرا و ئەمساڵیش دڵنیایی دراوە کە کێشە دروستنابێت، بەڵام نازاندرێت ئەمساڵیش چەند مانگ دابەش دەکرێت.

وتیشی، “بەشە خۆراکەکان مانگانە لە بەغداوە دەگەنە کۆگاکانی هەرێم و بە بڕیاری بەغداش دابەش دەکرێت”.

پارێزگای سلێمانی ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە 140 هەزار تۆن خۆراک هەیە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەوتەی کامەران فەتاح، پێشنیارێک هەبووە لەمساڵدا پەنیر و شیری گەورە و ئاردی سفر لەگەڵ بەشەخۆراکدا دابەش بکرێت، بەڵام هێشتا نەبووە بە بڕیار و دیار نییە کەی دابەش دەکرێن.

سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگایە بۆ هەڵگرتنی بەش...

سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگایە بۆ هەڵگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە