
هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بزانە چییە
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیارێكی قورسی دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیاری دا هه‌رچی میدیاكار و ده‌زگای راگه‌یاندن و بریكاری یاریزانان هه‌یه، بۆیان نییه بێنه نێو ئه‌و هوتێله‌ی كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌وحه تێیدا نیشته‌جێیه.
كاساسی راهێنه‌ری ئیسپانی، له پێناو ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر یاریزانان دروست نه‌بێت له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی ئاسیادا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، داوا له تیمی ئیداری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه، بڕیاره‌كه‌ی جیبه‌جێ بكه‌ن و یاریزانانی له لێدوان و كاریگه‌ریی بریكاره‌كان بپارێزن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی ئاسیا، دووشه‌ممه یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر ئیندۆنیسیا ئه‌نجام ده‌دات.