کارەبا بۆ پڕۆژەیەکی گەشتیاری دابین دەکات

یەکەم تۆڕباینی با بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە سلێمانی دانرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، یەکەم تۆڕباینی با بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر گۆیژە دانراوە و لەمەوبەدوا لەرێگەی (با)-ەوە کارەبای بەرهەمهاتوو دەداتە پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، ئەم پڕۆژەیە بۆیەکەمجارە لەسەر ئاستی سلێمانی دادەنرێت و لەساڵی 2018-ەوە سلێمانی بووەتە ئەندامی پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەزە نوێیەکان و ئاووهەوا لە یەکێتی ئەوروپا.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەش دەڵێت، “سلێمانی تاکە شاری کوردستان و عێراقیشە ماستەر پلانی ژینگەو وزە نوێیەکانی بە پەسەند و راستاندنی یەکێتیی ئەوروپاو رێکخراوی UNDP هەیەو بەبەردەوامیی کاری لەسەر دەکەین”.

بەوتەی پارێزگاری سلێمانی لەماوەی رابردوودا چەندین پڕۆژەی ژینگەیی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون لەوانە “کارکردن لە بواری وزەی خۆرو ئاو، چارەسەرکردنی ئاوی قورس، زیادکردنی رووبەری سەوزایی، پاراستنی دارستانەکان، سەوزکردنی سییەکانی سلێمانی لە (گۆیژەو ئەزمڕ) و بەکارهێنانی کاغەزو تەختە بۆ پێداویستییە رۆژانەکان، بەکارهێنانی لیدو گۆڕینی سیستمی سوتەمەنیی ئۆتۆمبیلەکان بۆ غازو کارەباو بەکارهێنانی کەرەستە بیناسازییەکانی پاسیڤ هاوس، چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاک و گۆڕینیان بۆ وزەی پاک و ریسایکلین”.

لەگەڵ ئەوەدا پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزان لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و شاری گەشتیاریی چاڤی لاندو شاری سلێمانی خۆشەویست و خەڵکی کوردستان دەکەین”.

150 ماڵی سلێمانی لە رێگەی وزەی خۆر کارەبایان دابین دەکەن

150 ماڵی سلێمانی لە رێگەی وزەی خۆر کارەبایان دابین دەکەن