گیرى خواردبوو

بەرگرى شارستانى سۆران هاوڵاتییەکى لە هەڵدێران رزگار کرد

964+

وریا فەتاح

بەرگرى شارستانى سۆران لە سنوورى خەلیفان، توانى هاوڵاتییەک لە هەڵدێران رزگار بکات کە لە شاخى ئاڵانە، گیرى خواردبوو.

کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى گشتى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ هەینى 17.1.2025، ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەک لە شاخى ئاڵانەى سنوورى خەلیفان گیرى خواردووە و ناتوانێت دابەزێت، هەربۆیە دوو تیمان ناردە شوێنەکە”.

وەک باسى دەکات، تیمەکانیان توانیویانە لەماوەى 25 خولەک، هاوڵاتییەکە رزگار بکەن و لە هەڵێدران بیپارێزن.

دەشڵێت: شوێنەکە بەو شێوەیە سەخت نەبووە، بەڵام کەسەکە کە چووەتە سەرەوە نەیتوانیوە دابەزێت، هەر بۆیە تیمەکانیان توانیویانە بەسەلامەتى بیهێننە خوارەوە.

داواش دەکات، لە کاتى بوونى حاڵەتى لەم شێوەیە لە رێگەى هەردوو ژمارە تەلەفونى 07502401171 و 07507966355ـەوە ئاگاداریان بکەن.

لاشەى ورچەکە دەهێنرێتەوە سۆران

لاشەى ورچەکە دەهێنرێتەوە سۆران