هۆکارەکەی چییە و کەی باش دەبێتەوە؟

وەزارەتی کارەبا: کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە

964+

شۆرش قادری

چەند رۆژێکە کارەبای نیشتمانی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و وەزارەتی کارەباش دەڵێت، کاتژمێر 8ـی سبەی باش دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە، بڕیارە تا كاتژمێر (8:00)ـی بەیانی رۆژی شەممە 18.1.2025  دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.

کۆمپانیایەکی چینی بە وزەی خۆر کارەبا بۆ هەرێم دابیندەک...

کۆمپانیایەکی چینی بە وزەی خۆر کارەبا بۆ هەرێم دابیندەکات

"کۆمپانیایەک وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات"