لە نەخۆشکانەى فێرکارى تکریت

بە شەق و زلـلە دەکەونە گیانى کارمەندان و پزیشکان

964+

سیروان خورشید_دووزخورماتوو

لە نەخۆشخانەى فێرکارى تکریت، چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر کامەندان و پزیشکان، دوو کارمەند و پزیشکێک بریندار دەکەن، سەندیکاى پزیشکانى عێراقیش دەڵێت، لە مافى هاوپیشەکانیان خۆش نابن.

محەمەد سەباح، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فێرکارى تکریت بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکەوە، هێرشکراوەتە سەر دوو کارمەند و پزیشکێکى نەخۆشخانەکەمان و بەهۆیەوە بریندار بوون”.

لەبارەى دروستبوونى گرژییەکەوە، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە وتى،” کارمەند و پزیشکەکانمان لە ئەرکى خۆیاندا بوون، بەڵام چەند کەسێک هاتوون کە نەخۆشێکیان پێبووە و بەپەلە بوون، بەڵام ناڕازیى بوون لە بەدەمەوەچوونى کارمەند و پزیشکان بۆیە ئاژاوەیان ناوەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر پزیشکان و کارمەندانى نەخۆشخانەکە”.

“دوو کارمەند و پزیشکێکى ژن بریندار کراون”، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە واى وت.

وەک باسى دەکات، لە دواى رووداوەکە سێ کەس لە هێرشکارەکان دەستگیرکراون.

لاى خۆیەوە لقى سەڵاحەدینى سەندیکاى پزیشکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردووەتەوە، لە مافى پزیشکەکانیان خۆشنابن و سکاڵاى یاساییان لەسەر ئەو کەسانە تۆمار کردووە.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییە بێت کە بۆ 964 نێردراوە، ئەو کەسانە بە شەق و زلـلە هێرش دەکەنە سەر کارمەندان و پزیشکانى نەخۆشخانەکە و لێیان دەدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی گرنگ بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ دابین...

کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی گرنگ بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ دابینکرا