"زیاتریش دادەبەزێ"

لە دهۆک مریشکی بەستوو هەرزان بووە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

نرخی مریشکی بەستوو لە دهۆک دابەزیوە و چاودێری بازرگانی پارێزگاکەش دەڵێت، بەمزووانە نرخی مریشک و گۆشتی سووری بەستوو زیاتر دادەبەزێت.

چەند هەفتەیەک پێش ئێستا نرخی یەک کارتۆنی 10 کیلۆیی لە مریشکی بەستوو بە 55 هەزار دینار بوو بەڵام ئێستا بووە بە 50 هەزار دینار و  پێنج هەزار دینار دابەزیوە، نرخی کارتۆنێک سنگی مریشکی بەستووش کە پێشتر بە 44 هەزار دینار بوو، بووە بە 39 هەزار دینار.

نەشوان دۆسکی خاوەن مارکێت و مریشک فرۆش لە ناو بازاڕی دهۆک بە 964ـی وت، “نازانم هوکاری هەرزانبوونی چییە، بەڵام ئەو دابەزینە لەماوەی دوو هەفتەدا روویداوە”.

لەوبارەیەشەوە شوکری شەفیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دهۆک بە 964ـی وت، “لیژنەکانمان بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن و نرخەکان کەم دەکەنەوە بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست نەبێ”.

وتیشی، لە رۆژانی داهاتوودا نرخی مریشک و گۆشتی بەستوو زیاتر دادەبەزێت و هەر دوکاندار و خاوەن مارکێتێک نرخ بەرزبکاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سینگی مریشکی بەستوو لە دهۆک گرانبووە

سینگی مریشکی بەستوو لە دهۆک گرانبووە

لە دهۆک دواکەوتنی موچە نرخی مریشکی هەرزان کردووە

لە دهۆک دواکەوتنی موچە نرخی مریشکی هەرزان کردووە