ئامێری کارەبایی ماڵەکانی سووتاندووە
هەورە بروسکە گوندێکی ئاکرێی بێ کارەبا کردووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
باران و بروسکەی ئەمشەو بۆ قەزای ئاکرێ بێ زیان نەبوو، هەورە بروسکە داویەتی لە کارەبای گوندی جەلانی خوارووی سەر بە ناحیەی گردەسێن و گوندەکەی بێ کارەبا کردووە.
جەعفەر عەزکۆ، موختاری گوندی جەلانی خواروو بە 964ی وت، ئەمشەو هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە گوندی جەلانیدا، بەهۆیەوە کارەبای گوند پچڕا و ئامێریک کارەبایی چەند ماڵێک سووتاوە.
بەوتەی موختاری ئەو گوندە، کارەبای نیشتیمانی هاتووەتەوە، بەڵام بەشی هەرە زۆری ماڵەکان بێ کارەبان و ئەو ماڵانەی کارەبایان هاتووەتەوە وتوویانە بەفرگر یان تەلەڤزیۆنیان سووتاوە.
جەعفەر عەزکۆ دەڵێت، داوامان لە فەرمانگەی کارەبای قەسرۆک کردووە بەیانی بێین و کێشەکە چارەسەربکەن چونکە کارەباکە لەوێوە دێت.
گوندی جەلانێی خواروو سەر بە ناحیەی گردەسێنە لە قەزای ئاکرێ و 40 ماڵی لێ نیشتەجێییە 250 کەسی لێ دەژیت.