یانەی بارسێلۆنا. فۆتۆ: پەیجی یانەکە
ئەمشەو بارسا یاریی هەیە
جیهان چاوەڕێی کلاسیکۆیەکی دیکە دەکات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دووه‌م یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی و رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00 له یاریگه‌ی ئه‌وه‌ل پارك له ریازی پایته‌ختی سعودیه ده‌كرێت، كه میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه.
بارسێلۆنا و راهێنه‌ره‌كه‌ی كێشه‌یان بۆ یاریی ئه‌مشه‌و هه‌یه، به تایبه‌تی له به‌رگریدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكانی مارتینێز، كانسێلۆ و ئه‌لۆنزۆ، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاراوخۆ، كریستنسن، كۆندێ و بالدی له هێڵی به‌رگریدا یاریی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستیشدا پێشبینیی ده‌كرێت سێرجی رۆبێرتۆ، دی یۆنگ و گۆندۆگان یاریی بكه‌ن، بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ش لێڤاندۆڤسكی، رافینیا و فێران تۆرێس له بژارده‌كانی چاڤی ده‌بن.
براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته یاریی كۆتایی و له‌وێدا یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
هاوكات ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و بیباته‌وه، ئه‌وا جیهان رۆژی یه‌كشه‌ممه كلاسیكۆیه‌كی دیكه‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌بینن.
ریال بردییه‌وه
له یارییه‌كی پڕ گۆڵ و شێتانه‌دا شه‌وی رابردوو له یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتاییدا، ریال مه‌درید به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تلێتیكۆ مه‌دریدی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.