
فۆتۆ: Getty Images
گەشتوگوزار داوادەکات گارسۆنەکان فێری کوردی ببن
964+
هێرۆ مه‌ولودی – هه‌ولێر
بە بڕیاری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئەو كارمه‌نده غه‌یره كوردانه‌ی له شوێنە گەشتیارییه‌كانی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، پێویسته خۆیان فێری زمانی كوردی بكه‌ن.
لە درێژەی هەڵمەتەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بۆ بەفەرمیکردنی زمانی کوردی لە شوێنە گەشتیارییەکاندا، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە بڕیارێکدا داوا لە سەرجەم شوێنە گه‌شتیارییه‌کان دەکات کارمەنده‌كانیان بە زمانی کوردی قسە بکەن.
ئەمەل جەلال به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به 964+ راگەیاند، ئەم بریارە تایبەتە بە رێستۆرانت و شوێنە گەشتیاری و هۆتێلەکان، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانەی کارمەندی عەرەبیان هەیە دەبێت فێری زمانی کوردی بکرێن و بە زمانی کوردی پێشوازی لە میوانەکانیان بکه‌ن.
دەربارەی نوسینی لیستی خواردنەکانیش، ئەمەل جەلال ده‌ڵێت “دەبێت سەرجەم لیستەکان زمانی کوردی تێدا بێت و رێگه‌نادەین هیچ کافتیریا و رێستۆرانتێک بێ زمانی کوردی لیستی خواردن پێشکەشی میوانەکانیان بکەن”.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری كافیتریا و رێستورانت، هه‌روه‌ها هوتێل و شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه، به‌ڵام له زۆر شوێندا كارمه‌ند و گارسۆنه‌كان عه‌ره‌ب، یان خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌وروبه‌رن و كوردی نازانن.