ئەو سیستمە ئەلیکترۆنیەی بۆ دادگای هەولێر دانراوە. وێنە:لاپەڕەی مافناس شاخەوان خالید.
سێ قۆناغە
دادگای هەولێر کرا بە ئەلیکترۆنی و لەمەوبەدوا تۆمەتبار ئەوەی دەیڵێت دەیبینێت
964+
فەهمی نەبی
چەند مانگێکە دادگای تاوانەکانی یەکی هەولێر سەرقاڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم رێکارەکانی دادگایین و لەمەوبەدوا هەموو مامەڵەیەک دەبێت بە ئەلیکترۆنی، بەجۆرێکە ئەوەی تۆمەتبارەکە دەیڵێت، دەنوسرێتەوەو بەبەرچاوی خۆیەوە لەشاشەیەک نیشاندەدرێت.
شاخەوان خالید مافناس لە دادگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، ساڵی رابردوو ئەو پرۆسەیە دەستیپێکردووە، سێ قۆناغە لە قۆناغی یەکەم هەموو ئەو پرۆسەیەکی پێشووتر لەکاتی پرۆسەی دادگایی ئەنجام دەدرا بە دەست دەنوسرا، بەڵام ئێستا بووەتە سیستمی ئەلیکترۆنی و تۆمەتبار لە شاشەیەکەوە هەموو ئەوەی دەیڵێت، دەیبینێت.
بەوتەی ئەو مافناسە هەنگاوی دووەم هەرچی دۆسیەی دادگایە سکان کراوە و لە مەترسی لەناوچوون پاراستوویانە، جگە لەوە قۆناغی دووەم سوودێکی دیکەی هەیە، کاتێک کەسێک سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و هەموو دۆسیەکەی دەنێردرێت بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، کاتێک پێویست بە دۆسیەکە هەبێت بە سکان کراوی هەیە و دەتوانرێت بۆی بگەڕێنەوە.
سەبارەت بە پرۆسەی سێیەم شاخەوان خالید دەڵێت، جارێ هیچ زانیاریەک لەو بارەیەوە بڵاوناکەینەوە.
