بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە

پێویست ناکات کەمئەندامانی بازیان بچنە سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو کەمئەندامانەی لە سنووری قەزای بازیانن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی مانەوە لە ژیان پێویست ناکات بگەنە سلێمانی، بەڵکو ئاسانکارییان بۆ کراوە و دەتوانن لە بازیان فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە قایمقامیەتی بازیانەوە وەریگرتووە، فۆرمەکە لە دایەنگە حکومییەکەی بازیان بۆ کەمئەندامان پڕدەکرێتەوە.

فۆڕمی دڵنیابوونەوە لە ژیان لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بە کەمئەندامان پڕدەکرێتەوە تا دڵنیابن لەوەی ئەو کەمئەندامانەی موچە وەردەگرن لە ژیاندا ماون.

ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەوە ئاسانکارییەکە بۆ کەمئەندامانی سنوورەکەیان تا نەگەنە سلێمانی بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە.

دەشڵێت، لە سنوورەکەیان کەمئەندامێکی زۆر بوونی هەیە، بەڵام سەرژمێری نەکراوە و دەیانەوێت دوای پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە رێژەکەی بزانن.

بە پێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاوکردوونەتەوە، پێویستە هەر

کەمئەندامێک لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا پێویستە:

*خودی کەمئەندام خۆی ئامادە بێت.

*دوو وێنەی مامەڵەی خۆی پێبێت.

*ناسنامەی موچە وەرگرتنی پێبێت.

*کارتی نیشتمانی یان  ناسنامەکەی پێبێت.

*ئەو کەمئەندامانەی موچەی وارسی شەهید یان خانەنشینی وەردەگرن و گرێبەستەکە بەناوی ئەوانەوەیە پێویستە گرێبەستەکەیان پێبێت.

لە شارەزوور پڕکردنەوەی فۆڕمی کەمئەندامان بەرەو کۆتایی...

لە شارەزوور پڕکردنەوەی فۆڕمی کەمئەندامان بەرەو کۆتاییە