لە سلێمانی روویداوە
بۆدی بارهەڵگرێک گیانی لە کرێکارێک سەندەوە
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی دوو کرێکار لە کاتی چاککردنی ئۆتۆمبێلی ئەو کۆمپانیایەی کاری تێدا دەکەن، بۆدیەکەی دەکەوێت بەسەریاندا و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.
خەبات میرزا محەمەد بەرپرسی لقی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ 964 وتی، رووداوەکە لەکاتی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی خۆڵ و خاشاکی کۆمپانیاکە بووە، بۆدی ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێت بەسەریاندا و یەکێکیان گیان لەدەست دەدا و ئەوی تریان بە سەختی بریندارە”
رووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و هەردووکیان کارمەندی ژینگە پارێزن و خەڵکی سلێمانین و خێزاندارن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح