نەگەیشتە نەخۆشخانە
کارەبا ئیشپێکەرێکی مۆلیدەی کوشت
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە پیاوێک لە شاری هەولێر بەهۆی شۆڕتی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
کاروان عەلی ، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە964ی وت، تیمەکانی ئێمە ئاگادارکرابوونەوە لە هەبوونی بابەتێکی وەها، بەڵام پێش ئێمە فریاکەوتنی خێرا گەیشتبوونە شوێنەکە.
محەمەد قادر، هاوڵاتیەکی نزیک لە شوێنەکە بە964ی وت، کاتژمێر 10:26 خولەکی بەیانی تەزووی کارەبا پیاوێکی گرت، کە ئیشپێکەری مۆلیدەیە لە نزیک قەڵای هەولێر، تا گەیەندرایە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا