کۆتر و تاپڕە دەستبەسەرداگیراوەکە - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
کۆترێکی راوکردووە
لە بەرزنجە راوچییەک دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
لە بەرزنجە هاوڵاتییەک لە کاتی راوکردندا لە لایەن پۆلیسی دارستانەوە دەبیندرێت و رادەکات، بەڵام رزگاری نابێت و دواتر دەستگیر دەکرێت.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەو کەسە دوای راکردنی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە لە گوندی کانی پانکە دەستگیری دەکەن”.
دەشڵێت، لە هەر شوێنێک خۆیان بیبینن یان هەواڵیان بۆ بێت کەسێک خەریکی شێواندنی سروشتی ژینگەیە راستەوخۆ دەگەنە سەری و دەستگیری دەکەن.
بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەستبەسەر کۆترێکی راوکراو و تاپڕێکدا گیراوە.
“ئەمساڵ لە ماوەی ئەو 10 رۆژەدا سەرپێچی هەبوون، بەڵام ئێمە مانگانە ئامارەکان کۆدەکەینەوە و نازانین چەند سەرپێچی بۆ سەر ژینگە و سروشت لەم 10 رۆژەی سەرەتای ساڵی نوێیەدا کراوە”، ئەوەش قسەی هێمن کەمەرخانە.