نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نەوت ئەمڕۆش نەگەیشتە 78 دۆلار
964+
توانا نەقی
نرخى نەوت 0.31 سەنت بەراورد بە ساتى داخستنى بازاڕەکانى نەوت لە ئێوارەى دوێنێدا بەرز بووەتەوە بەڵام هەر نەڕۆشتووەتە 78 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 90 سەنتە و دوێنێ لە ساتى کردنەوەى بازاڕدا، بە 76 دۆلار بوو.
نەوتی سوکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 60 سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دواین بڕیارى رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانى ئەوەیە کە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنان لە کۆتایى ئەو مانگەدا بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئاراستەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.
کۆمپانیای زەبەلاحی کەشتیوانی ماێرسک رایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیک هەموو کەشتییەکانی لە دەریای سوور دوور دەخاتەوە و کڕیارەکانیش لە پچڕانی ئەو کەشتییانە ئاگادار دەکاتەوە.