بە تۆمەتی ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی مادەی هۆشبەر

خەریکە قوڕ دەکرێتە سەری سناپچات

+964
عادل کانەبی

بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ بازارگانی مادەی هۆشبەر، کۆمپانیای سناپچات رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی کراوە لە لایەن خانەوادەی چەند گەنجێک لە ئەمریکا.

دوای ئەوەی چەند هەرزەکارێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا مادەی هۆشبەریان بەکارهێناوە، دواتر لە لایەن خانەوادەکانیانەوە پێیانزانیوە کە لە رێگەی سناپچاتەوە بەدەستیان خستووە.

لەوەڵامی ئەو داوایەدا کۆمپانیای سناپچات رایگەیاند، هەموو ئاسانکاریەک بۆ رێوشوێنەکانی دادگا دەکەین و هاوکاریان دەبین لە یەکلاییکردنەوەی کەیسەکە.

ئەپی سناپ چات، چەند تایبەتمەندیەکی تێدایە کە دەبێتە رێگەخۆشکەر بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر، ئەویش لە رێگەی دیاریکردنی لۆکەیشن و نەمانی چاتەکان لە دوای بینین و چەندین تایبەتمەندی دیکە.

ئەمە یەکەمجار نییە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و پێشتریش سکاڵا لەسەر فەیسبوک، تیکتۆک و گووگڵیش بە تۆمەتی بە لاڕێدانی گەنجەکان تۆمارکراوە.

سناپچات ئەپێکی گەنجانەیە و تایبەتە بە وێنە و چاتکردن و لە ساڵی 2011 درووست بووە و لە سەرەتاکانی ساڵی 2014 لە کوردستاندا بڵاوبووەوە.

"سناپچات ماڵێکی وێرانکاره بۆ ژنان و كچان‌"