دوو دراوسێ

به‌ هۆی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ كوژرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوو دراوسێ له‌ شاری به‌سڕه‌ له‌سه‌ر دانانی كامێرای چاودێری به‌شه‌ڕهاتن و یه‌كێكیان ئه‌ویتری كوشت.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.1.2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، کەسێک لەلایەن دراوسێکەیەوە له‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق کوژراوە، دوای ئه‌وه‌ی ده‌مەقاڵی لە نێوانیاندا لەسەر دانانی کامێرای چاودێری دروست بوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، کەسێکی تەمەن 41 ساڵ لەلایەن دراوسێکەیەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌منییه‌كه‌ روونی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ بكوژ یان كوژراو كامێرای چاودێری داناوه‌، به‌ڵام ئاماژەی بەوە کردووە، “بکوژەکە ئەندامی پۆلیسی فیدراڵییه‌ و دەمانچەیەکی بەدەستەوە بووە کە بەهۆیەوە تەقەی لە دراوسێکەی کردووە و قاچی بریندار بووە، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

لە بێ کارەبایی دزی زیادی کردووە و هاردی کامێرای چاودێر...

لە بێ کارەبایی دزی زیادی کردووە و هاردی کامێرای چاودێرییش دەدزن