لە گوندێکی خەلیفان

تامی ماسی بژێوی پێنج برای دابینکردووە

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

پێنج برا لە گوندی ساوای قەزای خەلیفان ماسی دەبرژێنن و خەڵکێکی زۆریش بۆ خواردن و بردنەوەی بۆ خێزانەکانیان سەردانیان دەکەن، تامەکەی وایکردووە ناوبانگی بگات بە گوند و شارەکان.

هەر پێنج براکە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیە.

ئەو شوێنەی چێشتخانەکەیان لێ داناوە دوورە لە رێگای سەرەکی، بەڵام رۆژانە خەڵکانێک بەتایبەت سەردانیان دەکەن و لەوێ ماسی دەخۆن.

ماسییەکان کە لە گوندەکە بەخێودەکرێن، لە چێشتخانە و ژوورێکی سادەوە ئامادە دەکرێ، محەمەد خالید، یەکێک لە براکان لەو کاتەدا لە ئەرکدا بوو ئەو بە 964ی وت، ئەو ماسییانەی لێرە ئامادە دەکرێن، هەر لە دەوروبەری چێشتخانەکەمانن، جیاوازی ماسیەکەمان ئەوەیە کە بە ئاوی کانی ماسییەکان لە حەوزدا بەخێودەکەین.

بەو وتەی محەمەد بێت، رۆژ هەیە تا 50 ماسی دەفرۆشن، دەشڵێت، ئەوانەی دێنە ئێرە هەمووی موشتەری تایبەتی خۆمانن لە دینارتە، ئاکرێ، سۆران، خەلیفان و هەریر سەردانیان دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

له‌ دهۆك پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌خێوكردنى ماسی له...

له‌ دهۆك پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى به‌خێوكردنى ماسی له‌ ته‌واوبووندایه‌