مریشکێک لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە و گرافیک: 964
مریشک زۆرە و بەهای کەمە
ساڵی نەهاتبوو؛ کێڵگە پەلەوەرییەکان 75 ملیار دینار زیانیان کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
ساڵی 2023 وا دەردەکەوێ بۆ کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هیچ باش نەبووبێ، ئەوەتا بە وتەی سەرۆکەکەیان بێت، لەو ساڵەدا 75 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان، کەمی بەها و نرخی مریشک بووە، بۆیە داوای دۆزینەوەی بازاڕیان بۆ ساغکردنەوەی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.1.2024، نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964ی وت، لە ساڵی 2023 ئەو زەرەر و زیانەی لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان (فەڕمی و نافەڕمی)ییەکان کەوتووە، دوو هەزار و 500 هۆڵی گرتووەتەوە، هەر هۆڵێک 30 ملیۆن دینار زیانیکردووە.
بەهۆی دوکانی مریشکفرۆشیەکەی بەیاعیەکەی فەرامۆش کردبوو
بەقسەی ئەو بێت، زەرەر و زیانەکان هۆکاری ئەوەبووە چوار مانگ، مریشک هەر کیلۆیەکی بە دوو هەزار و 100 دینار بووە و نەخۆشییەکی زۆریش لە ناو هۆڵەکانی بەخێوکردندا بڵاوبووەتەوە، دەشڵێت، ئەمساڵیش هۆڵەکان مریشک بە زیان دەخەنە بازاڕەوە لە ئێستادا هەر کیلۆیەک مریشک لە هۆڵەکاندا بە دوو هەزار و 50 دینار دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی داتای وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 889 پرۆژەی کێڵگەی بەرهەمهێنانی پەلەوەر فەڕمی هەیە کە مۆڵەتیان لەو وەزارەتە وەرگرتووە، لەو پڕۆژانەدا ساڵانە لەنێوان 250 بۆ 270 هەزار تۆن مریشک بەرهەمدێت، لەکاتێکدا کۆی پێویستی بۆ تەواوی ساڵەکە 147 هەزار تۆنە.