لە دیوانییە
نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان ئاگری گرت و چوار منداڵ گیانیان له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی رایگه‌یاند، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و منداڵانی شاری دیوانییه‌ی باشووری عێراق كه‌وته‌وه، به هۆیه‌وه چوار منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و 150 منداڵی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كه گواسترانه‌وه.
ئاگره‌كه ئه‌مشه‌و هه‌ڵگیرسا و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام بێ زیان نه‌بوو، چوار منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و 150ی دیكه‌ش بردرانه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، له‌گه‌ڵ 190 كه‌سی دیكه، كه وه‌ك یاوه‌ری منداڵه‌كان له نه‌خۆشخانه بوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی دوای په‌یوه‌ندیكردنی به وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری دیوانییه، فه‌رمانی كرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها داوای كرد ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری چاكسازی له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.