قیرتاوى پێدەکات

شارەوانیى کفرى زەوییە نایابەکانى دەفرۆشێت

+964

میلاد جەلال_گەرمیان

شارەوانى کفرى زەوییەکانى خۆى دەفرۆشێت و بە پارەکەى پڕۆژەى خزمەتگوزارى بۆ سنوورەکە ئەنجام دەدات.

ئەو زەویانەى شارەوانیى کفرى دەیانفرۆشێت ژمارەیان 22 پارچە زەوییە، بە وتەى عەلى خوڕشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری کە بۆ 964ى قسەى کردووە، دەڵێت: ئەو زەویانەی کە دەمانەوێت بیانفرۆشین لە زەویە نایابەکانی قەزاکەن و دەکەونە چەند جێگایەکی جیاواز و رووبەرەکانیان جیاوازن.

هەفتەى داهاتوو، خەمڵاندن بۆ نرخى زەوییەکان دەکرێت و دواتر لە رێگەى زیادکردنى ئاشکراوە، شارەوانى کفرى دەیانفرۆشێت.

“بەو پارەیەى لە فرۆشتنى زەوییەکانەوە کۆدەکرێتەوە، شارەوانى کفرى ژمارەیەک پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە جۆرى قیرەتاوکردن و ئاوەڕۆ بۆ سنورەکە ئەنجام دەدات”، سەرۆکى شارەوانى کفرى واى بە 964 وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح