ئامادەی دەنگ بدەیت؟
عێراق دەیەوێت بە “راپرسی” هێزی هاوپەیمانان دەربکات
عادل کانەبی
دامەزراوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە لە خەڵک دەپرسێت ئایا هاوڕای لەگەڵ مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق؟
ماوەی دوو رۆژە لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە، سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە کە سەر بە حکومەتی عێراقە، داوا لە خەڵک لێ دەکات لە رێگەی لینکێکەوە راوبۆچوونی خۆیان بڵێن دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدا.
لە راپرسییەکەدا هاتووە، “زانیاری کەسی” داواکراو نییە، تەنیا چەند شتێکی دیاریکراو دەبێت دیاری بکەیت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
فۆرمەکە لە پێنج پرسیار پێکهاتووە و هەر یەک لە رەگەز، تەمەن، پارێزگای نیشتەجێبوون، پیشە، ئاستی خوێندن.
هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کاتی شەڕی دژ بە رێکخراوی داعش لە عێراق و سوریا پێکهێندرا و لە دوای کوشتنی فەرماندەی سوپای قودس قاسم سلێمانی و سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا، لە پەرلەمانی عێراق دەنگدرا لەسەر پرۆژەیاسای دەرکردنی ئەو هێزانە لە عێراق.