دوو مۆندیالی بەدەستهێناوە

قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

فرانز بێکنباوەری ئەفسانە، ناسراو بە قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئەڵمانیا لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیا ئه‌م ئێواره‌یه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌فسانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیای له‌ خانه‌واده‌كه‌ی وه‌رگرت و بڵاویكرده‌وه‌.
بێكنباوه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆره‌ نه‌خۆشه‌ و له‌ ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان دووركه‌وتبووه‌وه‌.
بێكنباوه‌ر وه‌ك كاپتنی ئه‌ڵمانیا و دواتر وه‌ك راهێنه‌ر نازناوی مۆندیالی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاشی به‌ده‌ستهێناوه‌.
چاوخشاندنێک لە ئاستە درەوشاوەکەی وەک یاریزان و راهێنەر

103 یاریی نێوده‌وڵه‌تی
⚽️ 14 گۆڵی تۆمار کردووه‌

427 یاری بە درێسی بایرن میونشن
⚽️ 160 گۆڵی تۆمار کردووە

🏆 × 5 بۆندسلیگا
‏🏆 x 3 چامپیۆنزلیگی ئەوروپا
‏🏆 x 2 نازناوی مۆندیال “وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر”

بێكنباوه‌ر، كه‌ به‌ قه‌یسه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ناسراوه‌، لەگەڵ دیدێ دیشامپ و ماریۆ زاگالۆ تاكه‌ سێ كه‌سن، کە وەک یاریزان و وەک راهێنەر نازناوی مۆندیالیان بەدەستهێناوە.
مردنی بێكنباوه‌ر دوای مردنی زاگالۆی به‌ڕازیلی دێت، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵی تۆماری كرد.

راهێنه‌رێكی ناوداری به‌ڕازیل كۆچی دوایی كرد

راهێنه‌رێكی ناوداری به‌ڕازیل كۆچی دوایی كرد