هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بارسا

باشترینەکەی بارسا لە پێکانەوە بۆ پێکان

964+
سۆما حەکیم زادە

ئینیگۆ مارتینێز، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کە بەم دواییە لە پێکان چاکببووەوە، لە یارییەکەی شەوی رابردوودا جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.

شەوی رابردوو یەکشەممە 7.1.2024 بەرشەلۆنە لە رکابەرییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی بارباسترۆ بووەوە و توانی بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە.

مارتینێز لەماوەکانی رابردوودا بەهۆی پێکان نەیتوانی یاوەری تیپەکەی بکات، لە یارییەکەی شەوی رابردوودا لە خولەکی 64دا توانی وەک یاریزانێکی یەدەگ بۆ ئەندریاس کریستینیسن بچێتە ناو یاریگا و هاندەرانی دڵخۆش بکات بە گەڕانەوەی بۆ یاریگا، بەڵام ئەم خۆشبەختییە زۆری نەخایاند، و تەنیا 11 خولەک توانی لە یاریگادا بمێنێتەوە و بۆ جاریکی دیکە تووشی پێکان بوو و یاریگای جێهێشت.

بەپێی زانیاری ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسپانیا، بارودۆخی مارتینێز زۆر باش نییە و پێدەچێت بۆ ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە  لە یاریکردن دوور بکەوێتەوە.

ئەم یاریزانە لە جامی سووپەردا ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات بۆ ئەوەی لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی یاری بکات.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر