دابەزیوە

نەوت هاتەوە خوار 78 دۆلار

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی نرخی نەوت ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە بۆ ئەمڕۆ ژارێکی دیکە کەمێک دابەزی و اتە خوار 78 دۆلار.

لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 1.17 سەنت بەرزبووەوە ئەو بەرزبوونەوەیەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردانى ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ئەمڕۆ دوشەممە، 77 دۆلار و 82 سەنتە و بەوەش بە رێژەی 0.94% لە نرخەکەی دابەزیوە.

نەوتی سوکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 85 سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت بە رێژەی 0.96% نرخەکەینرخەکەی دابەزیوە.

دواین بڕیارى رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانى ئەوەیە کە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنان لە کۆتایى ئەو مانگەدا بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئاراستەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.

کۆمپانیای زەبەلاحی کەشتیوانی ماێرسک رایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیک هەموو کەشتییەکانی لە دەریای سوور دوور دەخاتەوە و کڕیارەکانیش لە پچڕانی ئەو کەشتییانە ئاگادار دەکاتەوە.