میدیای ئێران هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە
"ڤیدیۆی تۆماركراوی لێگیراوه"
راهێنهرێك به تاوانی دهستدرێژی سێكسی له سێداره دهدرێت
964+
سۆما حهكیم زاده
راهێنەری تیپێكی تۆپی پێ لە رۆژهەڵاتی تارانی پایتهختی ئێران، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ هەشت کوڕی هەرزەکار “حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا”.
بە پێی راپۆرتی میدیاكانی ئێران، ئەم دۆسیەیە، کە لە کۆتایی ساڵی 2022 لە دوای سکاڵای بنەماڵەیەک کراوهتەوە، لە لقی دەیەمی دادگای تاوانەکانی تاران لێکۆڵینەوەی تێدا کراوە.
بە پێی راپۆرتەكه، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارهكه، کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە و بە وتەی خۆی خێزاندارە، ژمارەی سکاڵاکاران زیادی کردووە و خێزانی هەشت کوڕی هەرزەکار کە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵیدایە، رایانگەیاندووە کە ئەم راهێنەرە “منداڵەکانی بە بیانووی جۆراوجۆر بردووهته ماڵەکەی و دەستدرێژی سێکسی کردوونەتە سەر”.
بە گوێرەی زانیاری رۆژنامە ئێرانییەکان، بنەماڵەی داواکارەکان داوای سزای لەسێدارەدانیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووە، بەڵام راهێنەرەکە لە دادگا تۆمەتەکەی رەتکردەوە و وتویەتی: “ئازاری کوڕانی هەرزەکارم نەداوە”.
رۆژنامەی “ئیران” نووسیویەتی، پیاوەكه ڤیدیۆی ئەو منداڵانەشی گرتووە، کە دەستدرێژیی سێکسی كردوونهتهسهر، هەروەها ئەم گرتە ڤیدیۆییانەی لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دۆزراونەتەوە.
باوکی یەکێک لە سکاڵاکاران بە رۆژنامەی “ئیران”ی راگەیاندووە، ئەم کەسە پێشتر لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیرکراوە، بەڵام بە رەزامەندی داواکاران توانیویەتی لە سزادامن رزگاری بێت.