964 سۆراغی کردووە

دۆلاری 132 هەزار دیناری رادەگیرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

دەنگۆیەک لەناو سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە بەوەی بانکی ناوەندی دۆلاری 132 هەزار دیناری رادەگرێت، 964 سۆراغی کرد و دەرکەوت هیچ بڕیارێکی فەرمی لەوبارەیەوە نییە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەوەی بڵاوبووەتەوە تەنیا لەناو سۆشیال میدیا بووە و هیچ ناوەندێکی فەرمی و بانکی ناوەندی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەیان نەداوە.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، بانکی ناوەندی بەردەوام رێکاری نوێ دەگرێتەبەر و رەنگە هەڵەتێگەیشتن لە لایەن چەند میدیایەکەوە بۆ رێکارێکی بانکی ناوەندی دروستبووبێت.

پێشتر بانکی ناوەندی بڕیارێکی هەبوو بۆ ئەوانەی گەشت دەکەن یان بەهۆی نەخۆشییەوە دەچنە دەرەوەی عێراق، دەتوانن تا سێ هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن، دارا سێکانیانی باسی لەوە کرد قسەیەک هەبووە ئەو پارەیە چیتر نەدرێت بە گەشتیار و نەخۆش، “بەڵام سەرچاوەی ئەوەش هەر فەرمی نییە و هەر وەک دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە”.

بانکی ناوەندی: بەبێ هیچ گرفتێک دۆلارمان لە بانکی فیدرا...

بانکی ناوەندی: بەبێ هیچ گرفتێک دۆلارمان لە بانکی فیدرالی ئەمریکی وەرگرتووە