لە کلینیکی مەمک لە سلێمانی

مانگی رابردوو هیچ حاڵەتێکی شێرپەنجەی مەمک نەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی 12ـی ساڵی رابردوو 719 نەخۆش سەردانی کلینیکی مەمکیان کردووە لە سلێمانی و لەو رێژەیە هیچ نەخۆشێکیان شێرپەنجەی مەمکی نەبووە، ئەوە ئاماری تەندروستی سلێمانییە.

بەڕێوەبەرایەتیەکەئەمڕۆ شەممە 7.1.2024 بڵاوی کردەوە، ئامارەکە لە 1 تا 31.12.2023 بووە، لەو رێژەیە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 203 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.

لەو 719 نەخۆشە، هیچ حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمار نەکراوە، 123 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 33 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

هەروەها 260 تیشک گیراوە و 75 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

مانگی 11ـی کلینیکەکە هەزار و 31 سەردانکەری هەبووە و هەشت حاڵەتی شێرپەنجەی تۆمار کردووە.

دەوامی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی کەمکرایەوە

دەوامی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی کەمکرایەوە