پۆل پۆگبا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
13 ملیۆن دۆلار
كێ بوون ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له پۆگبا كرد؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
زانیاری نوێ له باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئاشكرا كرابوو، كه له پۆل پۆگبای یاریزانی فه‌ڕه‌نسی كرا و داوای پاره‌یه‌كی زۆری لێكرابوو.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی له پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه گواستییه‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له درۆگبا كردووه، دوو براده‌ری خۆی بوون به ناوه‌كانی ئاداما سی و مامادۆ ئام.
ئاداما سی هاوڕێی منداڵیی پۆگبایه، به‌ڵام له ئاداری رابردووه‌وه ده‌ستگیر كراوه و گومانی له‌سه‌ر بووه و پلاندارێژه‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كه بووه.
له ئاداری رابردوو له شوقه‌یه‌كی پاریس دوو كه‌س به چه‌ك و ده‌موچاوی پێچراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له پۆگبا كرد و داوای 13 ملیۆن دۆلاریان لێ‌كرد، ئێستا به ته‌واوی یه‌كلابووه‌ته‌وه، ئه‌وانه دوو هاوڕێی خۆی بوون ئه‌و كاره‌یان كردووه.