964+
رەتکردنەوەی دەنگۆ
ئاسایشی هەولێر: لە بنەسڵاوە شەڕە تەقە رووینەداوە
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی روودانی شەڕە تەقە لە قەزای بنەسڵاوە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ ئێوارە دەنگۆی دروستبوونی شەڕەتەقە و کوژرانی کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە قەزای بنەسڵاوە بڵاوکرایەوە، 964 هەرزوو لەگەڵ ئاسایشی هەولێر قسەیکرد بۆ سەروسۆراغی ئەو دەنگۆیە، بەڵام ئاسایش رایگەیاند، جارێ هیچ زانیاریەک لەبەردەست نییە.
ئەمشەو شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا هەبوونی هەر جۆرە شەڕە تەقەیەکی لە بنەسڵاوە رەتکردوەتەوە و ئەوەش هاتووە “داوا دەکەین لەدەزگا میدیایەکان پابەندی راستی و پاوەرپێکراوی کاری میدیای خۆیانبن”.