فڕۆکەی جەنگییە
سنووری پشدەر و ماوەت بەچڕی بۆردوومان کران
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەی جەنگی چەند شوێنێکی سنووری پشدەر بە سەختی بۆردوومان کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پشدەر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کراوە چیای گەنەماوییەی پشت گوندی زێوکە بەرامبەر گوندی شێنێ لە سنوری پشدەرە.
964 دەزانێت هەریەکە لە ناوچەی شارباژێر و شاخەکانی پشتی گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەتیش بۆردومان کراوە.
عەبدوڵا عەباس بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە بۆ 964 وتی، “کاتژمێر 5:14 ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە بۆردومانی چیایی جاسووسانی کرد لە پشت گوندی زێوکە، خۆشبەختانە ئەوشوێنە دوور لەگوند و ئاوای و بەپێی زانیاریەکانی ئێمە هەمانە، زیانی گیانی نەبووە، تەنیا چیاکە بۆردومان کراوە، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ گوندەکانی دەوروبەری دروست کردووە”.