دوو کەس بوون
باڵندەی جوانیان دزی بوو دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی باڵندەی جوانی لە دەربەندیخان دەستیگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە پێیان بووە.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک کە گوایە دزی لە دوکانەکەی کراوە و باڵندەی جوانی لێبراوە دووکەس دەستگیرکراون.
دەشڵێت، بڕی پارەی ئەو باڵندانە بە نزیکەی چوار ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ا، ع، ع) لە دایکبووی ساڵی 2004 و (ب، ع، ع) لەدایکبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکیان و ژمارەیەک لە باڵندە دزراوەکاندا.