کۆپا ئەمریکا نزیکە
سه‌رۆك گه‌ڕایه‌وه و راهێنه‌ر ده‌ركرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، فێرناندۆ دینیز وه‌ك راهێنه‌ری كاتیی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌سه‌ر كار لابراوه، ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك رۆژ له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی تۆپی پێی به‌ڕازیل بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
بە گوێرەی رۆژنامەی گڵۆبۆی بەڕازیلی، فیدراسیۆنی تۆپی پێ به‌ڕازیل بڕیاری دا دینیز لە پۆستی راهێنەری کاتی دووربخرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئێدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، رۆژێک دوای گەڕانەوەی بۆ پۆستەکەی بە فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵیی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌م بڕیارەی داوه.
فیدراسیۆنی بەڕازیل لە مانگی تەمموزی رابردوو بۆ ماوەی ساڵێک ئەو ئەرکەی بە دینیز سپارد، سەرەڕای ئەوەی راهێنەری یانه‌ی فلۆمینێنسی بوو.
دینیز لە ماوەی کورتی خۆیدا نەیتوانی ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت، به جۆرێك به‌ڕازیل لە کۆی 6 یاری لە 3 یارییدا شکستی هێنا و لە یەک یاریدا یەکسان بوو، 2 یارییشی برده‌وه.
بە گوێرەی هەمان سه‌رچاوه، دۆریڤاڵ جونیۆر، راهێنەری یانەی ساوپاولۆ، ئەگەری زۆرە بكرێته راهێنه‌ری به‌ڕازیل بۆ پاڵەوانیه‌تیی کۆپا ئەمریکای داهاتوو.
فیدراسیۆنی بەڕازیل چاوەڕێی ئەوە بوون کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری ئیتالی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی بڕیاری دا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تا 2026 درێژ بکاتەوە.