هەڵبژاردەی بەڕازیل...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پێشهاتێکی ترسناک
ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌ڕازیل له مۆندیال و كۆپا ئه‌مریكا دووربخرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هەڵبژاردە جیاوازه‌کانی بەڕازیل له تۆپی پێ هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌یان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌ڕازیل چاره نه‌كرێت و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست له كاروباری فیدراسیۆنه‌كه هه‌ڵنه‌گرێت.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “فیفا” هۆشداری دەدات لە ئەگەری دەستێوەردانی حکومەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، کە لە مانگی یەکی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل لە بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تییە نێودەوڵەتییەکان دوورده‌خرێنه‌وه، به تایبه‌تی له كۆپا ئه‌مریكای 2024.
بە گوێرەی ئەوەی کە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، فیفا نامەیەکی بۆ بەرپرسی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ناردووە و تێیدا هاتووە، ئەگەر پێداگری بکه‌ن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ، فیدراسیۆنەکە رادەگیرێت.
فیفا و فیدراسیۆنی ئەمریکای باشوور پەیامێکی هۆشدارییان ئاراستەی هاوتا بەڕازیلییەکەیان کرد و رایانگەیاندووه کە لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتە لە بەڕازیل لە 8.1.2024، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و بڕیاردانی گونجاو
سەرەتای ئەم مانگە، دادگایەک لە شاری ریۆ دی جانیرۆ، رۆدریگێزی سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڕازیل و هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ فیدراسیۆنەکە هه‌ڵبژێردراون، لە پۆستەکانیان دوورخستەوە، بەهۆی پێشێلكارییان لە هەڵبژاردنەکانیان لە ماوەی ساڵی رابردوودا و دوو دادگای باڵای بەرازیلیش هه‌فته‌ی رابردوو پشتڕاستی بڕیاره‌كه‌یان کردەوە.
فیفا هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حکومەته‌كان لە فیدراسیۆنە ئەندامەکانی وڵاتان قەدەغە كردووه، بۆیه بریاره‌كانی دادگا و حكومه‌تی به‌ڕازیل، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات، لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بەڕازیلی براوەی پێنج نازناوی مۆندیال، بۆ ماوەیەکی کاتی لە پاڵه‌وانیه‌تییه گەورەکان دووربخرێتەوە.