بەنزینی خراپیان فرۆشتبوو

لەماوەی مانگێکدا لە هەولێر 7 بەنزیخانە داخراون

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی هەولێر لەماوەی مانگێکدا لیژنەیەکی پشکنینی ناردووە بۆ چاودێریکردنی 107 بەنزینخانە، دوای پشکنین دەرکەوتووە حەوت بەنزینخانە بەنزینەکەیان بە کەڵک نایەت و دایخستوون.

لیژنەکەی قایمقامیەتی هەولێر ناوی (لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونە) سەرەتای مانگی 12ی ساڵی 2023، سەردانی 48 بەنزیخانەیان کردبوو، لە 23.12.2023 تاوەکو 4.1.2024 سەردانی 59 بەنزیخانانەی دیکەیان کردووە.

لەم هەفتەیە هەریەکە لە “بەنزیخانەی کۆک، بەنزیخانەی باز، بەنزیخانەی سمارت و بەنزیخانەی رۆڤە” بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ داخران.

سەرەتای مانگی رابردوو دیسان لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ، سێ بەنزیخانەی دیکەیان داخستبوو.

پێشوتر نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وتبوو، “ئەو بەنزیخانانە سزای پێبژاردن دەدرێن کە بڕەکەی لە یەک ملیۆن کەمتر نییە”.

سێ بەنزینخانە لە هەولێر داخران

سێ بەنزینخانە لە هەولێر داخران