خەڵاتەکەى وەرگرت

جارێکى دیکە رۆناڵدۆ باشترینە

964+

وریا فەتاح

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسر، وەک باشترین یاریزانى مانگى کۆتایى 2023 دیاریکرا.

کوڕەکەى مادێرا لە مانگی رابردوو بەشداری لە پێنج یاری خولى رەوشەندا کردووە و توانیویەتى لە 4 یاریدا 5 گۆڵ تۆمار بکات دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێیانى دروست بکات.

رۆناڵدۆ تەنیا لە 2023دا، توانیویەتى چوار جار خەڵاتى باشترین یاریزانى مانگى خولى رەوشەن بباتەوە و پێشتریش لە مانگەکانى شوبات و ئاب و ئەیلول، وەک باشترین یاریزانى مانگ دیاریکراوە.

جگە لەوە، ئەفسانە پرتوگالییەکە بە تۆمارکردنى 20 گۆڵ و نۆ ئەسیست لە 19 هەفتەى خولى رەوشەندا، پێشەنگى گۆڵکاران و گۆڵ دروستکارانى خولەکەى گرتووە و ساڵى رابردووش بە تۆمارکردنى 54 گۆڵ، باشترین گۆڵکارى ساڵ بوو.

کریستیانۆ و میسی بە وێنەیەک بێرناردیان کردە دەوڵەمەند...

کریستیانۆ و میسی بە وێنەیەک بێرناردیان کردە دەوڵەمەندترینی دونیا