لە کام ناوچەی هەرێم؟

ئەمشەو لە چیاکان بەفر دەبارێت و سبەیش باران

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ ببارێت، بەڵام بەرەبەیان بۆ ناوچە سەنتەری پارێزگای هەولێر و باکورى پارێزگای سلێمانى هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان دەبارێت.

ئەمشەو پێنجشەممە، بەشی پێشبینی کەشناسی رایگەیاندووە، ئێوارەی هەینی بۆ ناوچەکانى وەکو هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و کەرکووک باران بارین دەبێت، درەنگانی شەوی هەینی پێشبینی بارانى کورتخایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین و کۆیە دەکرێت.

کەشناسی لەگەڵ ئەوەی پێشبینی باران بارینی بڵاوکردەوەتەوە، رێژەی باران بارینیشی داناوە لە بامەڕنی زۆرترین باران باریووە، رێژەکان بەمجۆرەیە:

هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.8 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 2.2 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
ئاکرێ 1.8 ملم
ئامێدى 5.4 ملم
باتوفە 4.6 ملم
مێرگەسور 4.0 ملم
بامەرنێ 7.2 ملم
بازیان 0.2 ملم
ماوەت 0.6 ملم
قەڵادزێ 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەڵشۆ 1.0 ملم
خەبات 1.2 ملم
مانگیش 3.0 ملم
سۆران 2.0 ملم