ئیماراتییەکان قسەی خێریان تێداکردووە

روسیا و ئۆکرانیا کەوتنە دیل گۆڕینەوە

964+

میدیا گۆران

بۆ یەکەمجار گۆڕانکارییەک لە گرژییەکەی نێوان روسیاو ئۆکرانیا روویدا، دوای نزیکەی دوو ساڵ لەشەڕکردن، هەردوو وڵات پێکهاتن ژمارەیەک لە دیلەکانیان بگۆڕنەوە.

ئیماراتییەکان قسەی خێریان لەم پەیوەندییە کردووەو دوێنێ هەریەکەیان لە سەروو 200 دیلیان دایەوە بە یەکتری.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، نزیکەی 248 سەربازی لەلایەن ئۆکرانیا رادەستکراوەن، کیڤیش رایگەیاند کە نزیکەی 230 سەرباز و هاوڵاتی سیڤیل وەرگرتۆتەوە، بە قسەی خۆیان بێت ئەوە بە گەورەترین گۆڕینەوەی دیلی فەرمی دادەندرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، کە ئەو ئاڵوگۆڕییە بەهۆی ئەو پەیوەندیە بەهێز و دۆستانەیەی خۆی بووە لەگەڵ مۆسکۆ و کییڤ.

لە 24ی شوباتی 2022 رووسیا هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا، تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

روسیا دەڵێت ئیسرائیل داگیرکەرە و چینیش هەوڵی راگرتنی ش...

روسیا دەڵێت ئیسرائیل داگیرکەرە و چینیش هەوڵی راگرتنی شەڕەکە دەدات