لوکاس بێرگڤاڵی وێنە: ئاژانسەکان
کێشەکانی بارسا چارەسەر نابن
964+
سۆما حەکیم زادە
یانەى بەرشەلۆنە چەند وەرزێکە لەگەڵ کێشەی دارایی لە رووبەڕوو بونەوەدایە و ئیدارەی پێشووی یانەکە بە بێباکی پارەی خەرجدەکردوو یاریزانیان دەکڕی، بەشێوەیەک ئێستا کار گەیشتۆتە ئەوەى یانەکەى هەرێمى کەتەلۆنیا، تەنیا دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئازادەکان بکات.
بارسا هاوینی رابردوو بۆ کڕینی رۆمیۆ بڕی 3.8 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردوە و لە رکابەری لەگەڵ ریاڵ مەدرید و یانەکانی تردا چەندین بەهرەمەندى تۆپى پێى لەدەستداوە و ئاوابڕوات تا ساڵی 2025 کێشەکانی بارسا چارەسەر ناکرێن.
رۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى، ئەمڕۆ سێشەممە نوسیویەتی، یەکێک لەو یاریزانە بە توانایانەی کە بارسا دەیەوێ بیکڕێ، لوکاس بێرگڤاڵی یانەی یۆرگاردنی سویدییە و بە جێگرەوەیەکی باشی دەزانێت بۆ شوێنی بەتاڵی گاڤی، بەڵام بۆیان دەرکەوت کە پارەیەکى 15 ملیۆن یۆرۆیان دەوێت بۆ کڕینى بێرگڤاڵ و بەرشەلۆنەش مەحاڵە بتوانێت لە گواستنەوەى زستانەدا ئەو پارەیەى پێ پەیدا بێت.