بانکی ناوەندی بڕیاریداوە
لە ساڵی نوێوە ئەو لایەنانەی لە عێراق دەتوانن مامەڵە بە دۆلار بکەن کامانەن؟
964+
فەهمی نەبی
بانکی ناوەندی عێراق ناوی ئەو شوێنانەی بڵاکردەوە کە لەگەڵ دەستپێکی نوێ دەتوانن بە دۆلار مامەڵە بکەن، جگە لەو شوێنانە هیچ لایەکی دیکە ناتوانێت مامەڵە بە دۆلارەوە بکات.
ئەمشەو یەکشەممە، کاتژمێرێک بەر لە چوونە ناو ساڵی نوێ، بانکی ناوەندی عێراق ناوی چەند شوێن و لایەنێکی بڵاوکردەوە، کە دەتوانن بە دۆلار مامەڵەبکەن لە 2.1.2024-ەوە.
ناوی لایەن و شوێنەکان بەمجۆرەیە:
- سەرجەم نوێنەرایەتیە دیبلۆماسی و رێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کە لە عێراق کار دەکەن.
- رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوانەی ناویان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە، لەحاڵەتی ئەوەی ئەو رێکخراوە مەرجی خەرجکردنی دۆلاری هەبێت لەناوخۆی عێراق.
- ئەو گرێبەستانەی حکومەت کە بەدۆلار مامەڵەی پێ دەکرێت، گرێبەستە بەردەوامەکان و قەرزەکان و رێککەوتنە دەرەکییەکان.
- %40ی حەوالەی هەناردەکارانی عێراقی کە وەریدەگرن لە ئەنجامی ئەو هەناردەیەی دەیکەن.
- بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو پارەیەی بەدۆلار و بەکاش لەدەرەوە هاتووە بدرێت بە هاوڵاتی بەپێی رێکەوتنی نێوانیان.
- بانکەکان بەردەوام دەبن لەکردنەوەی هەژماری بانکی بەدراوی بیانی، ئەو پارەیەی دایناوە بۆ سوود، مافی ئەوەیان هەیە داوای پارەکەیان بکەنەوە بە کاش.
- بانکەکان رێگەیان پێنادرێت، ئەو هاوڵاتیەی لە دەرەوە بەدۆلار پارەی وەرگرتووە، لە عێراق بانکەکان بۆی بکەنەوە بە دینار تەنیا بە رەزامەندی خاوەن پارەکە نەبێت.
- بانکی ناوەندی پابەندی مامەڵەکردنە بە دینار لە ناوخۆی عێراق.