دیمەنێک لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی کە قەسابەکان سەرقاڵی کارکردن تیایدا _ وێنە: 964
کوشتارگە 44 تۆنی رەتکردووەتەوە
لە سلێمانی زیاتر لە 17 هەزار تۆن گۆشت خوراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە ڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، لە ساڵی 2023 لە کوشتارگەوە 17 هەزار تۆن 451 کیلۆ گۆشتیان بۆ بازاڕەکانی سلێمانی ناردووە و ساغکراونەتەوە.
لە هەمان کاتدا، رێگەیان لە تێپەڕبوونی 44 تۆن و 910 کیلۆ گۆشت گرتووە کە هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان (ئەو نەخۆشیانەی لەنێوان ئاژەڵان بەهۆی گەنەوە دەگوازرێنەوە) بوون، رێگریان لێکراوە بگەن بە بازاڕ و لەناویان بردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31.12.2023، د.شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، ئەو گۆشتەی رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە، لەڕووی تەندروستی و بەهایی خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بەسەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون.
ئەو بڕە گۆشتەشی هەڵگری نەخۆشی بووە، بەرێگەی زانستی گوشتارگە لەناویانبردوون، بەوتەی بەڕێوەبەرەکەی بێت، بە هەزاران ئۆرگانی لاشەیی ئاژەڵی نەشیاویش لەناوبراوە، هەروەک نزیکەیی هەزار ئاژەڵی زیندووش رێگەیی پێ نەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت، کە هەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر.