رێگا چارەی نوێ چییە؟

ئەمساڵ هەرکەسێک بەهۆی دۆلارەوە زیاتر لە 30 هەزار قازانج یان زیانی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو 100 دۆلار ئەمریکییەی بەرامبەر بوو بە 120 هەزار دیناری عێراقی بوو، ئەمساڵ بەهاکەی بەجۆرێک بەرزبوویەوە کە لە نێوان 153 هەزار تا 167 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی ئەو جیاوازییە زۆرەوە، هەر 100 دۆلارێک بەزیاتر لە 30 هەزار دینار بە زیان و قازانج، لەکاتی مامەڵەکردنیدا بۆ خاوەنەکانیان شکاوەتەوە.

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ زیاتر بەهای دینار رووی لە داشکان کرد، حکومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لە بودجەدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 131 هەزار دینار جێگیر کرد، بەڵام ئەمە نەبوو بەهۆکای ئەوەی بەهاکەی دابەزێت.

مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە بووەتە دیاردە

مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە بووەتە دیاردە

کامەران قادر پسپۆری دارایی و بانک ئەوەی بە 964ی وت، ئێستا نزیکەی 90 ترلیۆن دینار پارەی عێراقی لە بازاڕدا بوونی ھەیە، بڕیارەکەی حکومەت بۆ کڕینی خانوو، ئۆتۆمبێل و شتومەک بە دینار، رێکارێکی گرنگە، بەڵام لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی گرنتی نییە جارێکی دیکە بەهای دینار دانەبەزێتەوە.

ئەو پسپۆرە پێی وایە، پێدانی دۆلاری زیاتر بە عێراق تا کورتهێنانی کەمتر بکاتەوە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی مەرجەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەروەک وتی خۆ ئەگەر رۆژانە 300 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە، تارادەیەک بەھای دراوی عێراقی روو لە سەقامگیری دەکاتەوە.