راهێنه‌ری كاره‌با چی وت؟

زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا دۆڕا

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گەڕی 12 خولی ئەستێرەکانی عێراق له‌ تۆپی پێ، یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ یاریگه‌ی خۆیدا دووچاری شكست بوو.

ئەمڕۆ 31.12.2023 لە گەڕی 12 خۆلی نایابی عیراق، یانەی زاخۆ میوانداریی یانەی کارەبا کرد و یارییەکە لە یاریگه‌ی زاخۆ كرا، له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ر به‌ 0-2 گۆڵ دۆڕا.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دۆڕانی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە ئاستی هەردوو یانە لە یەکتر نزیک بوو، هەوڵێکی زۆر لەلایەن هەردوو یانە هه‌بوو، بەڵام گێمەکە بەبێ گوڵ کوتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا هەردوو راهێنەر گۆڕانکاریی زۆریان کرد بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بگۆڕن، تا لە خولەکی 80 ناوبژیوانی یاری لێدانێکی سزا بۆ کارەبا هەژمار کرد و یاریزان شافیو مامۆنی توانی بیكاته‌ گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی.
دواتر له‌ كاته‌ زیادكراوه‌كانی یارییه‌كه‌دا هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی كاره‌با تۆمار كرد و یانه‌ی زاخۆ دووچاری شكست بوو.

دوای یارییه‌كه‌ لوئەی سەلاح، راهێنەری یانەی کارەبا بە 964ی وت: بەدەستهێنانی سێ خاڵ لە یاریگه‌ی زاخۆ هەر بەراستی شتێکی ئاسان نییە، چونکە خاوەن پێکهاتەیەکی بەهێز و جەماوەرێکی زۆره‌.
وتیشی، “ئەنجامەکە بۆ ئێمه‌ زۆر گرتگ بوو، چونکە لە یارییەکانی رابردوودا ئاست و ئەنجامه‌كانمان باش نەبوون”.
یانه‌ی كاره‌با به‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌ پله‌ی 10یه‌مه‌ به‌ 16 خاڵ، یانه‌ی زاخۆش له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ به‌ 18 خاڵ.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سکاڵاکەی یانەی زاخۆ ئیشی خۆی کرد

سکاڵاکەی یانەی زاخۆ ئیشی خۆی کرد