دەبێت حکومەتى عێراق هەڵوێستى هەبێت
سەرۆکایەتى هەرێم: بەردەوامى هێرشەکان بۆسەر هەرێم زیان بە ئارامى عیراق دەگەیەنێت
964+
وریا فەتاح
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەنراوێکى لەسەر هێرشە درۆنییەکەى شەوى رابردوو بڵاوکردە و داوا دەکات، حکومەتى عێراق رێکارى جدى بگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەى پەلاماردەران.
لە راگەیەنراوەکەدا، وێراى ئیدانەکردنى هێرشەکە، په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، بە پێشهاتێکى مه‌ترسيدار و ره‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق، وێنا دەکات.
سەرۆکایەتى هەرێم داوا لە حکومەتى عێراق دەکات، رێكارى جددى بگرێته به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان.
“بەردەوامى هێرشەکان زیان لە ئارامى عێراق دەگەیەنن”
“به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات”، سەرۆکایەتى هەرێم لە راگەیەنراوەکەیدا وا دەڵێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیران و سەرۆکى فەرماندەى هێزە چەکدارەکان، لە بارەى هێرشەکە درۆنییەکەى شەوى رابردوو پەیامێکى بڵاوکردەوە و داواى کرد، لێکۆڵینەوەى گشتگیر بکرێت بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى هێرشەکان.