سەری ساڵەکەی خۆش دەبێت و باران لە گۆرێ نییە
964+
پەری ساڵح
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشوهەوا خۆش دەبێت و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە بەراورد بە دوێنێ.
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت بەگشتی هەوا جێگیرە و باران نەباریووە، کەشناسیش بۆ سبەی یەکەم رۆژی ساڵی 2024 دەڵێت، پلەکانی گەرما وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئاسمانیش پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پێشبینی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی