تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن

بەفر و بەستەڵەکی حاجی ئۆمەران وابەئاسانی ناتوێتەوە

شۆڕش قادری

10 رۆژ لە بەهار تێپەڕیوە، هێشتا لە حاجی ئۆمەران بەفر و بەستەڵەکە و هاتوچۆکردن لە جادە و رێگاکان ئاسان نییە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا 31.3.2026 داناوە و نووسیویەتی، “راماڵینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لە سەر رێگای سەرەكی (چۆمان – حاجی ئۆمەران) لە لایەن تیمەكانی بەفر راماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان”.