هەدەپە- سۆشیاڵ میدیا
دەیانەوێت بودجەی هەدەپە ببڕن
لەسەر سکاڵایەکی داواکاری گشتی، دادگای باڵای توركیا بەنیازە هاوكارییە داراییەكانی گەنجینەی هەدەپە ببڕێت.
داواکاری گشتی تورکیا، لە 15ـی کانونی یەکەمی 2022 تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ هەدەپە کە یاسا و دەستووری تورکیای پێشێل کردووە، لەسەر ئەمەش لە دادگا سکاڵای لە دژی تۆمار کردووە.
بڕیارە دادگای باڵای تورکیا لە چوار تا 14ـی ئەم مانگە، چاو بە دۆسیەی سکاڵای داواکاری بخشێنێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات.
بهكر شاهینی، سهرۆكی دادگای باڵای توركیا لەبارەی سکاڵایەکە قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کردووەو دەڵێت ” پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا سەرجەم هاوكارییە داراییەكانی هەدەپە ببڕدڕێ، لەبەر ئەوەی هەدەپە دەستور و یاساكانی توركیاى پێشێل کردووە”.
له توركیا ههر پارتێك كه بهربهستی ههڵبژاردن تێدهپهڕێنێت و بگاته پهرلهمان، ساڵانه له لایهن گهنجینهی وڵاتەکە هاوكاریی دارایی وهردهگرێت
، هاوكارییهكانی ههدهپه بۆ ساڵی 2023 دەگاته 539 ملیۆن لیرهی توركی كه دهکاته نزیكهی 30 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
حەسەن ئۆزگەنوش، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لەسەر فراكسیۆنی هەدەپە بە +964
ی راگەیاند ”دادگای توركیا دەستەمۆی دەسەڵاتە و بەگوێی ئەردۆغان دەكات، ئەوە مەترسییە لەسەر ئایندەی دیموكراسی توركیا و دەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرێت.
ئاك پارتی، دەیەوێت گرفت بۆ ئێمە دروستبكات، نایانەوێت كورد لە توركیا رۆڵێكی گرنگی هەبێت و بەدوای مافەكانی خۆیەوە بێت، بۆیە دۆخێكی وەهامان بۆ دروستدەكەن.
پارتی دیموکراتی گەلان )هەدەپە(لە 15 تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی بەستوە و 67كورسی لە پەرلەمانی توركیادا هەیە.