لە گەرمیان

هەنگەوانێک لە بری یەک دار 180 نەمامی رواند

964+
ئەحمەد مستەفا

رێکخراوێکی ژینگەیی داوای کرد، بۆ پێشوازییەکی جیاواز لە ساڵی نوێی 2024، هەر کەسە و بەپێی توانای خۆی نەمامێک بڕوێنێت.

هەنگەوانێک جیاوازترین بوون، کاتێک بەشی 180 کەس، نەمامی رواند.

محەمەد هادی، کە خاوەنی پڕۆژەی هەنگەوانییە لە گەرمیان، بڕیاری دا بەشداریی هەڵمەتەکە بکات و 180 نەمامی قەڵەمتۆزی رواند.

ئەمڕۆ 30.12.2023 شەممە، مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، هەنگەوانەکە لەسەر پێشنیاری ئەوان کارەکەی ئەنجامداوە و ئەو درەختانەی لە سنووری کەلار، گردەگۆزینە، شێخ لەنگەری و بان ئاسیاو رواندووە.

ئەوەشی وت، هەنگەوانەکە زیرەکانە کارەکەی کردووە و لە رواندنەکەدا درەختی قەڵەمتۆزی بەکارهێناوە، کە زۆر گونجاوە بۆ شیلەی هەنگ.

ژینگەدۆستان لە پێنجوێن نەمام بۆ ئازیزانیان دەچێنن

ژینگەدۆستان لە پێنجوێن نەمام بۆ ئازیزانیان دەچێنن